بۆریس جۆنسن بە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا هەڵبژێردرا
بۆریس جۆنس، ئەو کاتەی پارێزگاری شاری لەندەن بو لەساڵی ٢٠١٥ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەبەردەم چاخانەی مەچکۆ لە هەولێر ئەم وێنەیەی گرت
وێستگەنیوز-
لەلایەن پارتی پارێزگارانەوە بۆریس جۆنس بە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ سێشەممە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەفەرمی بۆریس جۆنسنیان بۆ شوێنگرتنەوەی تێریزا مەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵبژارد.
هاوکات پارتی پارێزگاران بڕیاریشدا بۆریس جۆنسن بە سەرۆکی نوێ بۆ پارتەکەیان هەڵبژێرن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە مانگی ئایاری رابردو دوای شکست هێنانی لە پڕۆژەی چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی و سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانیش راگەیاند.
بۆریس جۆنس لە هەڵبژاردنی رابردوەوە لە ١٣ی تەمموزی ٢٠١٦ەوە پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای وەرگرت و دوای نیگەرانییەکانیشی لە سیاسەتی تێریزا مەی لە تەمموزی ٢٠١٨ دەستی لەکارکێشایەوە.
هــ. ب
PM:02:21:23/07/2019
ئهم بابهته 5392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت