خشتەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٢٣ی تەمموزی ٢٠١٩ وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی راگەیاند.

بەپێی خشتەکە سبەینێ چوارشەممە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٩ موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانیی خوێندنی باڵا و وەزارەتی ناوخۆ و هێزی زێرەڤانی و  بەرگری و ئەنجومەنی‌ ئاسایش و دەزگای ئاسایش و موچەی لیواکانی یەک  و دووی پۆلیسی پاراستنی‌ دامودەزگاکانی‌ نەوت  وەزارەتەکانی  گواستنەوە  و شارەوانی و پلاندانان و کشتوکاڵ و دەستەکان دابەشدەکرێت.

هەروەها رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠١٩ موچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و بازرگانی وپیشەسازی و ڕۆشنبیری و لاوان ، سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان ، ئەنجومەنی‌ وەزیران  خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هاوکات رۆژی یەکشەممەی داهاتوو  ٢٨ی تەمووزی ٢٠١٩  خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٤ی ٢٠١٩یە و پێنجەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

هــ. ب




PM:02:07:23/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 13408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو