وه‌زیری گواستنه‌وه به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات
وێستگه نیوز -
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌م كاری‌دا فه‌رمانی وزاری ژماره 1ی ده‌ركرد و تیایدا حه‌وت بڕیاری داوه و رێكاره‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی روونكردووه‌ته‌وه.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می فه‌رمانه‌كه، په‌یڕه‌وكمردنی میكانیزمی مێزی به‌تاڵه، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌ی فه‌رمانبه‌ر نابێت هیچ كارێكی هاونیشتمانیان له‌نێو مێزه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه بۆ رۆژانی دواتر، هه‌مان رۆژ پێویسته ئه‌و كارانه‌ی له‌به‌رده‌ستی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ن ته‌واوبكرێن. هه‌روه‌ها ده‌بێت رۆتینات كه‌مبكرێته‌وه.
بڕگه‌یه‌كی تری فه‌رمانه‌كه پابه‌ندبوونه به ده‌وامی فه‌رمی له كاتژمێر 8ی به‌یانی تاوه‌كو 3ی دوانیوه‌ڕۆ، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی مۆبایلی زیره‌ك له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.
هه‌ر له‌نێو بڕیاره‌كاندا هاتووه، كه ده‌بێ رێز له كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بگیرێت و بڕیاردرا، ئه‌و پاسانه‌ی هاتووچۆی گشتییان پێده‌كرێت كورسی یه‌كه‌م تاوه‌كو چواره‌می ته‌نیشت ده‌رگای سه‌ركه‌وتن تایبه‌ت بكرێن به كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. هه‌روه‌ها له راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیشیان كارئاسانی ته‌واویان بۆ بكرێت له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
رێزگرتن له هاونیشتمانییان و كارئاسانیكردن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، هه‌روه‌ها بنه‌بڕكردنی به‌رتیلدان، دوو بڕیاری دیكه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنن.
هاوكان بڕیاریش دراوه ئاسایشی فه‌رمانگه‌كان تووندوڵبكرێن و پرسگه و سیسته‌می كامێراكانی چاودێریی تووندتر بكرێن.
PM:11:37:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت