حکومەت 700 یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن دەداتە هاوڵاتییان

‌یەکەکان خزمەتگوزاریان بۆ دابین دەکرێت

وێستگه‌ نیوز ـ
حکومەتی هەرێمی کوردستان 700 یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی 25 ساڵ و بەبێ وەرگرتنی پارەی زەوی و زیادە خستنەسەر دەداتە هاوڵاتییان و بریكاری وەزارەتی ئاودانكردنەوەش زانیاری زیاتر ده‌دات.


ئاگرین عەبدوڵا، بریكاری وەزارەتی ئاودانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون بە میدیاكانی پارتی راگەیاندووه‌، پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ 700 یەكەی نیشتەجێوون دابینكراوە و دەستیپێکردووە، دوای تەواوبوونی خزمەتگوزارییەكان، بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێن.

ئاگرین عەبدوڵا وتی: "پرۆژەکان لە شوێنی جیاوازن، لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر 396 یەكەی نیشتەجێوون، لە قەزای سۆران 144 یەكە، لە قەلادزێ 84 یەكە و لە پارێزگای هەڵەبجە 72 یەكەی نیشتەجێوون تەواوبوون و ئێستا کار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانیان دەکرێت".

لەبارەی چۆنییەتی دابەشکردنیشی بەسەر هاوڵاتییاندا وتی: "یەكەكان بە گوێرەی یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2011 دابەشی سەر فەرمانبەران و خەڵكی كەمدەرامەت دەكرێن، کە بەقیستی 25 ساڵ و بەبێ زیادە خستنەسەر و وەرگرتنی پارەی زەوییەکە دەبێت".

هــ. ر


PM:02:41:22/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 5776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو