تورکیا: ئەمریکا سزای ئابوریمان بدات ئەوا مەترسی ئەکەوێتە سەر مانەوە لە بنکەی ئانچەرلیک


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایدەگەێنێت "ئەمریکا هیچ سزایەکی ئابوری و سیاسییان بەسەردا ناسەپێنێت".

ئەمڕۆ دوشەممە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەیی راگەیاندوە "لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا گفتوگۆیان کردوە و لێکتێگەشتنی ئەوەیان هەبوە کە ئەمریکا لەبەرامبەر کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ هیچ بڕیارێکی سزادان بەسەر تورکیادا جێبەجی ناکات".

مەولود چاوش ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەشداوە "بڕیاریان داوە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ بەتەواوەتی سیستەمی ئێس ٤٠٠ بخەنەکار و لە ئێستاشەوە هەنگاوەکانیان دەست پێکردوە".

 وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد و وتی "ئەگەر ئەمریکا گەمارۆمان بخاتەسەر، ئێمەش وەڵاممان دەبیت، لەوانەیە لەسەر بنکەی ئینجەرلیک و مانەوەو نەمانی هێزەکانی ئەمریکا لەو بنکەیە بڕیارێک بدەین".

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی "ئەو قسانەی ئێمە دەیکەین تەنها پڕوپاگەندە نییە، بەڵکو لەدۆخی پێچەوانەوە بۆ دۆخی هەنووکەیی بۆ ئێمە کارێکی سروشتییە و ئەوەی بمانەوێت ئەنجام دەدەین لەکاتی هێرشکردنە سەرمان".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەرۆژی هەینی ١٢ی تەمموزی ٢٠١٩ەوە دەست کراوە بەوەرگرتنی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی روسی و تا ئێستاش زۆرینەی بەشەکانی سیستەمەکە گەیشتونەتە تورکیا.

پێشتر و لە کاردانەوەیەکدا دژی کڕێنی سیستمی ئێس-٤٠٠ لەلایەن تورکیاوە، کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەوڵەتی تورکی لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ دورخستووەتەوە و تورکیای لە بەدەستهێنانی ئەو فڕۆکانە بێبەش کردووە.

هــ. ب 


PM:02:29:22/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت