ئه‌مه كێییه له‌ناو وێنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی مام جه‌لال؟
ئه‌م وێنه‌یه له‌لایه‌ن وێنه‌گر فردیناند هێنری بێشله‌ری نه‌مساوییه‌وه له گوندی زۆران له‌سه‌ر سنوور گیراوه
وێستگه نیوز-
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باس له مێژووی وێنه‌یه‌كی به‌ناوبانگی مام جه‌لال و یه‌كه‌م یه‌كتر بینینیان ده‌كات و ده‌ڵێت، مام جه‌لال فێری كردم كه ده‌ستی كه‌س ماچ نه‌كه‌م.
سایتی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌زاری مینه خدر محه‌مه‌د ناسراو به هه‌باس زۆرانی، پێشمه‌رگه‌ی تیپی 61 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق و ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه ده‌كات.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه مێژوو و چۆنیه‌تی گرتنی وێنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979.
ئه‌م وێنه‌یه له‌لایه‌ن وێنه‌گر فردیناند هێنری بێشله‌ری نه‌مساوییه‌وه له گوندی زۆران له‌سه‌ر سنوور گیراوه و له‌وكاته‌دا مام جه‌لال سه‌رقاڵی نووسینی نامه‌یه‌كه.
مام جه‌لال پێی وتم ده‌ستی كه‌س ماچ مه‌كه
مینه خدر محه‌مه‌د كه له‌دایكبووی ساڵی 1939-یه، باس له یه‌كه‌م بینینی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ه‌كات و ده‌ڵێت: له‌به‌ر په‌رۆشیم بۆ بینینی سه‌رۆك مام جه‌لال، كاك عه‌لی عه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ خۆی بردمی بۆلای مام جه‌لال، كاتێك كه چووینه لای بینیمان له‌سه‌ر بانێك پیاسه‌ی ده‌كرد، ویستم ده‌ستی ماچ بكه‌م، به‌ڵام سه‌رۆك مام جه‌لال پێی وتم ده‌ستم ماچ مه‌كه، هه‌ربۆیه له‌و كاته‌وه تاكو ئێستا ده‌ستی كه‌سم ماچ نه‌كردووه.
هه‌باس زۆرانی له وێنه‌كه‌دا
مینه خدر محه‌مه‌د ده‌ڵێت: ته‌مه‌نی وێنه به‌ناوبانگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال نزیكی 40 ساڵه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979، من له‌و وێنه‌یه‌دا شه‌رواڵێكی سپی و چۆغه‌یه‌كی ره‌شم له‌به‌ردایه‌و له پشتی مام جه‌لاله‌وه راوه‌ستاوم،
PUKmedia دیداری ژینه‌ر
PM:02:05:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 26748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت