پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی ته‌مموزی 2019 راگه‌یاند، كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: كە ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 42، سلێمانی 41، دهۆك 41، كه‌ركوك 42 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی ته‌مموزی 2019، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم و شاری‌ كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 44، سلێمانی 43، دهۆك 43، كه‌ركوك 45 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

هــ. ر


AM:11:23:20/07/2019








ئه‌م بابه‌ته 1676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو