باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یاند كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌: هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 41، سلێمانی 41، دهۆك 38، كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

ئەوەشی خستەڕوو كه‌ سبه‌ینێ‌‌ هه‌ینی 25ی ئابی 2017، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

هه‌روه‌ك هاتووه‌ سبه‌ینێ به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 42 پله‌، سلێمانی 41، دهۆك 39، كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.


PM:12:01:24/08/2017






ئه‌م بابه‌ته 5720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو