گه‌نجێك له كاتی مه‌له كردن‌دا خنكا
کاتی گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکە
وێستگه نیوز ـ
له گوندی كونه‌ماری هاودیان، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان له كاتی مه‌له‌كردندا خنكا و دوو تیمی به‌رگری شارستانی توانیان ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ربهێننه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، له گوندی كونه‌ماری هاودیان، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان له كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاندووه: تیمەکانی مەلەوانی مێرگەسوور و سۆران و بنکەی بەرگری شارستانی مەزنێ و سۆران گه‌یشتوونه شوێنی رووداوه‌كه بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی حاڵه‌ته‌كه.
بە وتەی بەرگری شارستانی سۆران، هاوڵاتی سالار خه‌سرۆ، ته‌مه‌ن 21 ساڵ له كاتی مه‌له‌كردندا له ئاوی گونده‌كه گیانی له‌ده‌ستداوە و دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك تیمه‌كان توانیان ته‌رمەکەی بدۆزنه‌وه و دەریبهێننەوە.
هــ. ر
PM:10:59:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت