مایک پۆمپیۆ: هیچ پاساوێک بۆ رووداوهكهی ئهمڕۆی ههولێر نییه
مایک پۆمپیۆ
وێستگه نیوز ـ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدانهی هێرشکردنە سەر کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر دەکات و رایدهگهیهنێت، هیچ پاساوێک بۆ کردەوەیەکی لەو شێوەیە نییە.
بهپێی راگەیهندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە "بە تووندترین شێوە هێرشی ئەمڕۆی هەولێر ئیدانە دەکەین کە تیایدا دیپلۆماتکارێکی تورکی گیانی لەدەستدا".
لە راگەیەندراوەکەدا، مایک پۆمپیۆ دەڵێت: "هیچ پاساوێک بۆ کردەوەیەکی بەمەبەستی پڕ لە گرژی لەم جۆرە نییە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، "لەناخی دڵمانەوە هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەی برینداران دەخوازین".
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەمریکا پابەندی خۆی بۆ پشتگیریکردنی حکومەت و خەڵکی تورکیا و عێراق دووپاتدەکاتەوە".
هــ. ر
PM:10:08:17/07/2019
ئهم بابهته 5252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت