وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئه‌وه‌ی له كه‌نداو رووده‌دات ره‌نگه ببێته‌هۆی جه‌نگ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه جارێكی تر سه‌باره‌ت به رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی وتووێژ ناكه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌وه‌ی له كه‌نداو ده‌گوزه‌رێت، ره‌نگه ببێته‌هۆی جه‌نگ.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی BBC رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی جارێكی تر وتووێژ سه‌باره‌ت به رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ناكات.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف پێیوایه كه ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی له رووداوه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو ره‌نگه ببێته‌هۆی هه‌ڵایسانی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئێران ئاماده‌یه دووباره وتووێژ سه‌باره‌ت به رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه بكات، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند كه ئێران ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان وتووێژ بكات گه‌ر سزاكان لابدرێن، زه‌ریف وتی: "پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر مێزی گفتوگۆ".
كاتێك پرسیاری لێكرا كه ئه‌مه مانای وایه ئێران ئاماده‌یه بۆ دووباره وتووێژ، زه‌ریف وتی: "دووباره وتووێژ ناكه‌ینه‌وه".
وتیشی: "رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ماوه‌ی 12 ساڵ وتووێژی بۆ كرا، دوو ساڵیان وتووێژه‌كان به چڕی بوون، چه‌ندین رۆژ و مانگم له‌و تووێژانه‌دا به‌سه‌ر برد، كاتێكی زۆرمان به‌وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌سه‌ر برد".
زه‌ریف سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه‌نداو باسی له‌وه كرد كه "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ری پێكدادان هه‌یه، به‌ڵام ناتوانین ناوچه‌كه‌مان به‌جێبێڵین، پێویسته ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه هاتوون هۆكاری بوونیان له ناوچه‌كه بخه‌نه‌ڕوو و ئایا بوونیان هاوكاره له به‌دیهێنانی سه‌قاگیری ناوچه‌كه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌روه‌ك سه‌رۆك تره‌مپ رایگه‌یاند كه 10 خوله‌ك دووربووین له جه‌نگه‌وه، به‌ڵام به سه‌رۆك تره‌مپ راگه‌یه‌ندرا كه ئێران به‌رگری له خۆی ده‌كات".
زه‌ریف بۆ BBC پێیوایه كه "له ئێستادا ئه‌مریكا به‌شداره له شه‌ڕی ئابووری دژی ئێران، ئه‌مه‌ش مانای وایه ئه‌وان به‌شداری له جه‌نگ ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر هه‌یه ئێران هاوپه‌یمانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له كه‌نداو بكاته ئامانج، زه‌ریف رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر جه‌نگ رووبدات، له‌و باوه‌ڕه‌دام هیچ كه‌سێك له ناوچه‌كه‌دا پارێزراو نابێت، به‌ڵام با هه‌مووان هه‌ڵ بده‌ین جه‌نگ روونه‌دات".
رۆژی یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێك گه‌یشته نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت هه‌فته‌ی رابردوو وڵاته‌ی رایگه‌یاند كه ئاستی رێگه‌پێدراو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمیان تێپه‌ڕاندووه.
AM:11:17:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت