عه‌بدولمه‌هدی بۆ مه‌سرور بارزانی: ده‌ست به هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان بكرێت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه هه‌رچی زووتر به كرده‌وه ده‌ست به هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران وكابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواست".
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وتی: "ئومێده‌وارین هه‌رچی زووتر به كرده‌وه ده‌ست به هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان بكرێت".
وتیشی: "به‌یه‌كه‌وه هاوكاربین بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانمان بخه‌ینه ئاراسته‌یه‌ك كه به سوود و قازانجی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بێت به گشتی و خزمه‌تێكی شایسته‌ی هاووڵاتیان بكرێت".
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه له كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2019 وه‌فدێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عیراق ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه "له سه‌ره‌تادا وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆده‌بێته‌وه، دوانیوه‌ڕۆكه‌شی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه".
وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا تاووتوێی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌كانی ده‌كه‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی باڵای هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاری دا بۆ ده‌ربڕینی نیاز پاكی وه‌فدێكی باڵا سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.
PM:10:28:15/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 15484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت