باوكی شه‌هیدێكی 17 ی شوبات به‌هۆی رووداوێكه‌وه قاچێكی له‌ده‌ستدا
دیمه‌نێك له لێدانی خۆپیشانده‌رێك له‌رۆژی 17ی شوبات له‌به‌رده‌م لقی چواری پارتی
وێستگه نیوز-
باوكی رێژوان، یه‌كه‌مین شه‌هیدی 17ی شوباتی 2011 به‌هۆی رووداوێكی نه‌خوازراوه‌وه قاچێكی له‌ده‌ستداو ئێستا ته‌ندروستی به‌ره‌و جێگیربوون ده‌ڕوات.
حاجی عه‌لی كاشی باوكی شه‌هید رێژوان یه‌كه‌مین شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2011 دوای ئه‌وه‌ی له‌كاتی عه‌مره كردن‌دا ده‌كه‌وێته گێژاوی قه‌ره‌باڵه‌عیدا، چه‌ند عه‌مره‌كارێكی تر قاچ ده‌نێن به‌قاچیداو برینێك له‌سه‌ر قاچی دروست ده‌بێت، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه له‌ئازاردا پێی ده‌تلێته‌وه.
دواتر به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی خۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدایه برینه‌كه زیاتر ده‌كات و له‌ژێر چاودێری پزیشك سێ په‌نجه‌ی ده‌بڕنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌و بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی دۆخی ته‌ندروستی جێگیر ناكات و برینه‌كه‌ش بنبڕناكات، ناچار پزیش له‌ماوه‌ی دوو رۆژی ڕابردوودا بڕیار له‌سه‌ر بڕینه‌وه‌ی نیوه‌ی قاچی ده‌ده‌ن تا ئه‌ژنۆی، به‌مه‌ش قاچێكی له‌ده‌ست ده‌دات.
رێژوانی حاجی عه‌لی یه‌كه‌مین شه‌هیدی رووداوی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتی 2011 و ڕۆژانی دواتری بوو، كه تیایدا خۆپیشانده‌ران داوای چاكسازی و گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانیان ده‌كرد. ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له لیبیا‌و سوریا‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ده‌ستیپێكردو له‌ووڵاتی میسریش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو حكومه‌تی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆك كۆماری ووڵاته‌كه‌یان ڕووخاندبوو.
له‌شاری سلێمانی خۆپیشاندانه‌كه ڕێڕه‌وه‌كه‌ی گۆڕی و چه‌ند خۆپیشانده‌رێك به به‌رد هێرشیانكرده سه‌ر لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌وانیش له‌رێگه‌ی چه‌كه‌وه وه‌ڵامیاندانه‌وه‌و هه‌ر له‌وێدا ڕێژوانی حاجی عه‌لی كاشی شه‌هید بوو.
ئه‌م خۆپیشاندانه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌دوو مانگ زیاتر له‌سه‌رای ناوه‌ڕاستی شاری سلێمانی خۆپشاندانه‌كان به‌رده‌وامبن و له‌وماوه‌یه‌شدا 10 خۆپیشانده‌ر و هاوڵاتی كوژران و زیاتر له 200 هاوڵاتی و خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
PM:06:10:14/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 22892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت