دوو مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی یاداشتی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
دوو مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر بێبه‌شكردنیان له پۆسته حكومییه‌كانی كابینه‌ی نوێ گه‌یانده حزبه‌كه‌یان، ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت.
مەڵبەندی 12ی یەکێتی لە چەمچەماڵی یه‌كێتی له 8ی ته‌مموزی 2019 یاداشته‌كه‌ی ئاراسته‌ی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حزبەکەی كردوه و ڕایگەیاندوە: بەهۆی نەبونی کادری پلە باڵا لە حزب و حکومەتدا لە دانیشتوانی سنوری چەمچەماڵ تا بەدواداچون بۆ کەمکوڕی سنوورەکەیان بکات کە روبەڕوی چەندین کێشەی خزمەتگوزاری بوینەتەوە لە نمونەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ و ڕێگاوبانی سنورەکە.
له یاداشته‌كه‌دا مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ هۆشداریی داوه و ده‌ڵێت: "بۆیە ئێمە وەک ئەنجومەنی مەڵبەندەکەمان و فەرماندەی لیواکانی سنورەکە ناڕەزایەتی توندی خۆمان دەردەبڕین و داوا دەکەین ئەم پلە و پۆستانەمان بۆ دابین بکرێت کە چوار خاڵە و بەپێچەوانەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت".
له‌یاداشتی دووه‌مشدا مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی 10ی ته‌مموزی 2019، یاداشتێكی بۆ سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حزبەکەی ناردوه داوایان کردوە ڕەچاوی مافەکانیان بکرێت لە پێکهاتەی حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم، داواشیانکردووە، مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی سەرپشک بکرێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرپەرشتیاری نوێی ئیدارەی گەرمیان.
مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی ڕۆژی یەکشەممە 14یی تەموزی 2019ی وەک دوا کات بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دیاریکراوە و رایگه‌یاندوه كه بەپێچەوانەوە هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.
PM:04:11:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت