به‌وێنه و ڤیدیۆ.. روداوێكی هاتوچۆ 4 قوربانیی لێكه‌وته‌وه
روداوەکە
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر رێگای هامڵتۆن له‌نێوان قه‌زای سۆران و ناحیه‌ی چۆمان، روداوێكی هاتوچۆ رویدا و 4 قوربانیی لێكه‌وته‌وه.
ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمموزی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند: له گوندی وارەکەون له نێوان سۆران و چۆمان روداوێكی هاتوچۆ رویداوه و تیایدا تاكسییه‌ك وه‌رگه‌ڕاوه، به‌هۆیه‌وه 2 کەس گیانیان لەدەستداوەو یەکێكیان بێسەروشوێنە لە روبارەکەدا.
گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌كانی روداوه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و راشیگه‌یاندوه كه هه‌ر له‌و روداوه‌دا دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:12:06:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت