به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له پۆسته‌كه‌ی لادرا
دڵشاد عومەر
وێستگه نیوز ـ
به بڕیارێك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كه‌له پشکی بزوتنەوەی گۆڕانه بە بڕیارێک دورخرایەوە".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "هۆكاری دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیه‌وه بووه به بڕیاره‌كانی په‌روه‌رده‌وه".
راشیگه‌یاند: له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانی دڵشاد عومه‌ر، له لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت تا كه‌سێك له جێگه‌كه‌ی داده‌نرێته‌وه.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەو پۆستەی لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان وەرگرتوە لە دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی.
هــ. ر
PM:02:45:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 8268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت