زەبەلاحترین ماسیی جیهان راوكرا
وێستگه نیوزـ
ماسییه‌كه كه له جۆری Giant barbه، بۆماوه‌ی 80 خوله‌ك له‌گه‌ڵ قولاپه‌كه‌ی جۆن هارڤی جه‌نگا تا دواتر خۆیدا به‌ده‌سته‌وه، به‌وه‌ش هارڤی ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند و بوه خاوه‌نی نازناوی گه‌وره‌ترین راو له جیهاندا.
جۆن هارڤی ته‌مه‌نی 42 ساڵه و به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانییه، له یه‌كێك له ده‌ریاچه‌كانی باشوری تایلاند ماسییه‌كی جۆری Giant barbی راوكرد كه كێشه‌كه‌ی 105 كیلۆگرامه، به‌وه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ راوكردنی گه‌وره‌ترین ماسی شكاند، چونکە کێشی ماسیی پێشوو ک راو کراوە 4.5 كیلۆی له‌م ماسییه كه‌متر بووە.
هارڤی رایگه‌یاندوه كه ماسییه زه‌به‌لاحه‌كه بۆ ماوه‌ی 80 خوله‌ك به‌ره‌نگاری قولاپه‌كه‌ی ده‌ستی بوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواجار خۆی به‌ده‌سته‌وه داوه و ده‌ڵێت: "كه ماسییه‌كه‌م بینی باوه‌ڕم به چاوی خۆم نه‌كرد".
هارڤی وتویه‌تی هه‌ست به روگیری ده‌كات به‌رامبه‌ر راوچییه‌كانی دیكه، چونكه ئه‌وان پاره و كاتێكی زۆر بۆ راوه ماسی ته‌رخان ده‌كه‌ن و هیچی وایان ده‌ست ناكه‌وێت، كه‌چی ئه‌و ته‌نها بۆ چێژ وه‌رگرتن ماسی ده‌گرێت و توانیشی گه‌وره‌ترین ماسی راو بكات.
ماسیی جۆری Giant barb، به گه‌وره‌ترین ماسیی كارب داده‌نرێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانیان له‌سه‌ره، ماسییه‌كه له روبار و ده‌ریاچه‌كانی وڵاتانی ئاسیا ده‌ژین و خۆراكیان قه‌وزه و روه‌كه هه‌ڵواسراوه ئاوییه‌كانه.
PM:07:51:08/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت