به‌رپرسێكی باڵای داعش ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشی راگه‌یاند كه به‌رپرسی "به‌یتولمال و زه‌كات"ی رێكخراوه‌كه بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له سه‌رچاوه نهێنییه‌كانمانه‌وه زانیاریمان سه‌باره‌ت به شوێنی تیرۆریستی داواكراو (ر.ا.م) ده‌ستكه‌وت كه به‌رپرسی به‌یتولمال و زه‌كاتی رێكخراوی داعش بووه له قه‌زای حه‌ویجه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ناوبراو له سنووری پارێزگای كه‌ركوك بووه و به‌پێی ماده‌ی 4ی یاسای تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌ستبه‌جێ به فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش هێزێك پێكهێنرا و هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵی تیرۆریستی داواكراو و ده‌ستگیر كرا.
راشیگه‌یاند كه داواكراو به‌شداری چه‌ندین دۆسیه‌ی كوشتن و ته‌قینه‌وه له‌قه‌زای حه‌ویجه كردووه و راده‌ستی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند كرا.
PM:09:25:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت