به‌ڤیدیۆ.. سه‌دان ته‌ن گۆگرد له موسڵ گڕی گرت
دیمەنی گڕگرتنی کۆگاکە
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی گڕگرتنی سه‌دان تۆن گۆگرد له موسڵ باری له‌ناكاو له پله‌ی "جیم" له‌و پارێزگایه راگه‌یه‌ندرا و داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت، به‌په‌له كار بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و رووداوه بكرێت، به‌ر له‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مه‌ترسیداری لێ بكه‌وێته.
سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، "ئاگرێكی گه‌وره له سه‌دان ته‌ن پاشماوه‌كانی گۆگرد له باشووری موسڵ به‌ربووه، به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و دوانی دیكه‌ش بریندار بوون".
وتیشی: "به‌ر له هه‌ر لایه‌نێك تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه و ده‌یان گوندیش له ده‌وروبه‌ری ئاگره‌كه چۆڵكراون و ئه‌و رووداوه مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به گشتی هه‌یه".
له‌كاتێكیشدا كه له‌ڕووی زانستیشه‌وه سه‌لمێندراوه، سووتانی گۆگرد گازێكی ژه‌هراوی ده‌رده‌كات، به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئاراسته‌ی دووكه‌ڵی سووتاوه‌كه رووی له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونه، بۆیه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه درووستكردووه و ئاگره‌كه‌ش زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات.
جێگای ئاماژه‌یه، گه‌وره‌ترین كانی گۆگرد له عیراق ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی میشراق له باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
هــ. ر
PM:08:02:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 13064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت