ژماره‌ی قوربانیانی مین له‌ عیراق راگه‌یه‌ندرا

‌هێشتا مین و تەمەنی هەڕەشە لە عیراقییەکان دەکات

وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عیراق رایگه‌یاند، زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س له‌ عیراق بوونه‌ته‌ قوربانی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان.


عه‌بدوڵا به‌در، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانیانی مین گه‌یشتوونه‌ته‌ 51 هه‌زار و 859 كه‌س.

ئه‌و راشیگه‌یاند: به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، ژماره‌ی قوربانیانی نێرینه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 20 هه‌زار و 975 كه‌س له‌ ره‌گه‌زی‌ نێر و 710 كه‌س له‌ ره‌گه‌زی‌ مێ، به‌ هۆی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ كه‌مئه‌ندامبوون، له‌ كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هه‌مان هۆكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 29 هه‌زار و 859 كه‌س".

وتیشی‌:" تائێستا یه‌ك ملیار و 738 ملیۆن و 571 هه‌زار و 83 مین و بۆمبی چێندراو و ته‌قه‌مه‌نی‌ پاشماوه‌ی شه‌ڕ له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی عیراقدا‌ بوونیان هه‌یه‌".

هــ. ر


PM:07:30:26/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت