رۆحانی: سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر رابه‌ر بێ بایه‌خه، چونكه هیچ پاره‌وپولێكی له‌ده‌ره‌وه نییه
رۆحانی و خامنه‌یی
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ئێران سه‌ركۆنه‌ی سزاكانی ئه‌مریكای بۆسه‌ر رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و پێیوایه به‌ڵگه‌ی بێ ئومێدی واشنتۆنه به‌رامبه‌ر تاران.
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌رباره‌ی سزا نوێكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ی له‌نێویاندا عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتی: "رێوشوێنه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئێران و سه‌ركرده‌كانی به‌ڵگه‌ی شكستهێنانی واشنتۆنه به‌رامبه‌ر تاران و ئه‌م سزایانه ناتوانێت ملكه‌چمان بكات".
وتیشی: "سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر رابه‌ر بێ بایه‌خه، چونكه هیچ پاره و پولێكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نییه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ناتوانێت پاره‌وپولی رابه‌ر بلۆك بكات، چونكه ته‌نها حوسه‌ینییه‌یه‌ك و ماڵێكی ساده‌ی له تاران هه‌یه".
سه‌رۆكی ئێران پێیوایه كه "ئه‌مریكا هه‌ڵسوكه‌وتێكی نائاسایی گرتووه‌ته‌به‌ر، سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه درۆكانی سه‌باره‌ت به خواستی بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌سه‌لمێنێت".
رۆحانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "كایه‌ی ئێران هێڵی سووره و وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌ده‌ینه‌وه كه ده‌كرێته‌سه‌رمان و فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كه‌ش به‌هۆی گوێنه‌دانی به ئاگاداركردنه‌وه‌كان خراوه‌ته خواره‌وه".
سه‌رۆك كۆماری ئێران راشیگه‌یاند كه "سوپای پاسداران فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كه‌ی به سیستمێكی به‌رگری دروستكراوی ناوخۆ خستووه‌ته خواره‌وه، نه‌ك به مووشه‌كی (S-300) و خستنه‌خواره‌وه‌شی كارێكی مه‌زن بوو".
دوێنێ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژووی له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا، دووپاتیشیكرده‌وه كه رێگه‌ناده‌ن تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، به‌ڵام وتیشی كه واشنتن هه‌وڵی شه‌ڕ نادادت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تاران بگاته رێككه‌وتن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سكای نیوز، سزاكان به‌تایبه‌تی عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی كردوه‌ته ئامانج و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئێران واز له پشتیوانیكردنی "تیرۆر" بهێنێت.
سه‌رچاوه: RT
AM:11:56:25/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت