به‌سره..موشه‌كێك به‌ر باره‌گای كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كه‌وت
وێستگه نیوزـ
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چەند کۆمپانیایەکی بیانیی نەوت لە بەسرە كرانه ئامانج و دوو کەس برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگاری بەسرەی رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی حوزه‌یرانی بە موشەک هێرشکراوەتە سەر چەند کۆمپانیایەکی بیانیی نەوت لە بەسرە لەنێویاندا ئێکسۆ‌ن مۆبیلی ئەمریکی و موشه‌كێكیش به‌ر باره‌گای كۆمپانیاكه كه‌وتوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، بەهۆی هێرشکەوە دوو کەس برینداربوون، کە هەردووکیان کرێکاری عیراقین.
ئەو شوێنەی هێرشیکراوەتە سەر کۆمپانیایەکی نەوتی ئیتاڵی و هەروەها هۆڵەندیشی لێیە و تائێستاش هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندوه.
لەدوای هێرشەكه‌ش، كۆمپانیا ئێکسۆ‌ن مۆبیل رایگەیاندووە 20 لە کارمەندە بیانییەکانی لە ناوچەکە دەکشێنێتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ ئێواره له شاری موسڵ موشه‌كێكی دیكه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌زانراو له به‌ری راستی موسڵ ئاراسته‌ی به‌ری چه‌پی شاره‌كه كردا و كۆمه‌ڵگه‌ی كۆشكه كۆمارییه‌كانی كرده ئامانج كه بوه‌ته باره‌گای هێزه ئه‌منییه‌كان.
هه‌ر دره‌نگانێكی دوێنێ شه‌و هێزێكی هاوبه‌شی فه‌رمانده‌یی حه‌شی شه‌عبی و سوپا و پۆلیس و ئاسایشی نیشتمانی سه‌كۆی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كه‌یان ئاشكراكرد و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
له چه‌ند رۆژی رابردوشدا هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی و به‌كر له عیراق به هاوه‌ن و كاتیۆشا موشه‌كباران كران و جگه‌له كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی ماددی، زیانی گیانیان به‌دواوه نه‌بوو.
هێرشەکەی بەسرە
AM:08:45:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت