به‌ڤیدیۆ..خانمه په‌رله‌مانتارێكی تونس دژی خوێندنی فاتیحه‌یە بۆ رۆحی مو‌رسی
وێستگه نیوزـ
هه‌ڵوێستی خانمه په‌رله‌مانتارێكی تونس بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی خوێندنی فاتیحه بۆ گیانی محه‌مه‌د مو‌رسی، سه‌رۆكی كۆچكردوی پێشوی میسر، مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه.
له‌ناو په‌رله‌مانی تونس یه‌كێك له په‌رله‌مانتاران داوایكرد فاتیحه بۆ رۆحی محه‌مه‌د مو‌رسی بخوێندرێت و جه‌ختیش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ گه‌لی میسر و دامه‌زراوه‌كانی میسر بكرێته‌وه.
به‌ڵام خانمه په‌رله‌مانتارێك به‌ناوی فاتیمه مسدی، ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه و وتی: "نابێت ئیخوان موسلمین تێكه‌ڵی په‌رله‌مانی تونس بكرێت"، داواشیكرد بزوتنه‌وی نه‌هزه‌ی تونس وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی و ئیخوانی پۆلێن بكرێت.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره كه سه‌ربه حزبی (بانگه‌وازی تونس)ه، هه‌ڵوێستی جیاجیای له‌نێو تونسییه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێنا و هه‌ندێك به بوێر وه‌سفیان كرد‌و هه‌ندێكیش ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرت كه له‌رووی مرۆییه‌وه ئاساییه ره‌حمه‌ت بۆ گیانی مردوان ره‌وانه بكرێت و فاتیحه‌یان بۆ بخوێندرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019 محه‌مه‌د مو‌رسی ئه‌لعه‌یات سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر له كاتی دانیشتنێكی دادگاییكردنی له‌سه‌ر دۆسێی "په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر" كۆچی دوایی كرد.
پێشتر كه‌سوكاری مو‌رسی داوایانكردبوو كه ته‌رمه‌كه‌ی له گوندی عه‌دوه له پارێزگای شه‌رقییه به‌خاك بسپێردێت كه زێدی له‌دایكبونی مورسییه، به‌ڵام به‌هۆی رازی نه‌بونی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمی مو‌رسی له گۆڕستانی رابه‌رانی گروپی ئیخوان موسلمین له شاری نه‌سر له رۆژهه‌ڵاتی قاهیره‌ی پایته‌خت به‌خاك سپێردرا.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی محه‌مه‌د مو‌رسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر، گروپی ئیخوان موسلمین ده‌سه‌ڵاتدارانی میسریان به به‌رپرسیار له خراپبوونی باری ته‌ندروستی ناوبراو زانی و رووداوه‌كه‌یان به "تاوانی كوشتن به‌مه‌به‌ست" وه‌سفكرد.
له‌دوای شۆرشی ساڵی 2011 محه‌مه‌د مو‌رسی له هه‌ڵبژاردندا بوو به سه‌رۆكی میسر. له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 له‌کودتایه‌کی سه‌ربازیدا به‌ڕابه‌رایه‌تی جه‌نه‌رڵ عبدولفه‌تاح ئه‌لسیسی، که ئێستا سه‌رۆکی میسره، مو‌رسی ده‌ستگیرکرا و خرایه زیندانه‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گروپی ئیخوان موسلمین هێنرا.
PM:06:46:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت