په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: رێگه ناده‌ین ئه‌م گه‌نده‌ڵیه به‌رده‌وام بێت
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه له خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی ئاوی ماڵان ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و كاره رێگه‌یه‌كه بۆ رووتانه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌ری پێده‌گرن نایه‌ڵن به‌رده‌وام بێت.
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: "لە ماوەی رابردودا پێوەری ئاو بۆ ماڵان دانرا، خودی دانانی ئەم پێوەرانە و تەندەرەکانی قسەی زۆری هەڵگرت، تا ئەوەی لە نێوان یەک دوو کۆمپانیا دەستا و دەستی پێکرا و داواجار لە هەولێر ساحل العراق، لە سلێمانی گرنگ، لە گەرمیان ئۆرانۆس ئیشەکانیان جێبەجێکرد".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "کۆمپانیاکان ناوی جیاوازیان هەیە بەڵام لە ژێر یەک چەتردان! ئەمە وەسڵی ئاوی ماڵانە، لە 200 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات بۆ ملیۆنێک دینار و بەرەو ژوور، ئامێرەکان ژمێرەن و ئاو دەخوێننەوە، (( گومان دەکرێت ئامێرەکان هەواش بژمێرن))، بەرواری 20ی 6 لەسەر پسولەکانە کە هێشتا چەند ڕۆژێکی ماوە جگە لەوەی بۆ هەر پسولەیەک بڕی 2500 دینار بۆ کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت: "ئەمە رێگایەکی نوێیە بۆ رووتانەوەی خەڵک، کە وەزیر و وەزارەتی شارەوانی سەرچاوەی ئاسانکاری ئەم کارەن بۆ کۆمپانیاکان، ئەم بڕە پارەیە زۆرە و بێ‌شک هیچ کەسێک ئیلتیزام بە دانی بڕە پارەیەکی وا ناکات، بەڵام گوماندەکرێت، لە داهاتودا بخرێتەبەر ئەو پارەیەی لە مووچەی فەرمانبەران بڕاوە و پاشەکەوت کراوە، ئەمە زوڵمێکی گەورەیە و رێگەنادەین، لە کاتێکدا خودی ئەم جۆرە کۆمپانیایانە نەک بۆ خەڵک بۆ کارمەندەکانیشان سەرچاوەی ناعەدالەتی و جیاوازی زۆر و گەندەڵین".
له ماوه‌ی رابردوودا له رێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه له شاره‌كانی هه‌رێم پێوه‌ری ئاوی ماڵان دانرا، له ئێستاشدا ئه‌و ماڵانه‌ی پێوه‌ره‌كانیان نه‌به‌ستووه سزا ده‌درێن مانگانه به بڕی 100 هه‌زار دینار، تا ئه‌وكاتی پێوه‌ره‌كان ده‌به‌ستن.
هــ. ر
PM:05:52:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت