وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ده‌ركرد
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێنمایی و میكانیزمێكی سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاوكه‌وتوو ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش پابه‌ند نه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا به بڕی 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان كراوه، داواكراوه له یه‌كی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه كار به‌و ڕێنماییانه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت، بڕی 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری هاتووچۆ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم پێكده‌هێنرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی و بڕیاره‌كه.
PM:12:06:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت