په‌روه‌رده‌كان سه‌باره‌ت به لیستی موچه‌ی مانگی 4 ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه لیستی موچه‌ی مانگی نیساندا خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، شێركۆ سه‌ید مولود به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، په‌روه‌رده‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاگادارده‌كاته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی سلێمانی/1 ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه به نوسراوێكی فه‌رمی ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌كانتان بكه‌نه‌وه له ئاماری میلاكتان به‌پێی لیستی موچه‌ی مانگی 4/2019، وه خۆتان به‌رپرس ده‌بن له هه‌ر كه‌موكورتیه‌ك له ژماره‌دا".
هه‌رچه‌نده له ئێستادا له مانگی حوزه‌یرانداین، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ئازاری رابردووی مامۆستایانی دابه‌شكردووه.
AM:11:41:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 9044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت