له سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر بۆنی جۆراوجۆردا گیرا
وێستگه نیوز -
به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانییه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆنی جۆراوجۆری خانمان و پیاواندا گرت و بڕیاره له‌ناوببرێت.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له كۆگایه‌كی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (36) كارتۆن بۆنی خانمان و پیاواندا گیرا كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووه و به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی شیاوی به‌كارهێنان نین.
ئه‌و بۆنانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه چوارجۆره له (MAJIX – EXPOSE – ALEDA - 212) پێك هاتووه كه خاوه‌نی كۆگای (KG) به‌نیازبووه به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانیدا ساغی بكاته‌وه.
به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رده‌چێت، ده‌بنه مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، بۆیه هه‌میشه هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه خۆیان به‌دور بگرن له به‌كارهێنانیان.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌و بۆنانه‌ی ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
لیژنه‌ی كۆگاكان یه‌كێكه له لیژن هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی ده‌كات بۆ پشكنین كردن تا له‌سه‌لامه‌تی عه‌مباركردن و نه‌بوونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو دڵنیابێته‌وه، له‌كاتی هه‌بوونی كاڵا و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی پشكنینی كیمیایی ده‌كرێت پاشان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه.
AM:09:38:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت