كۆرپه‌كه‌ی لە نهۆمی پێنجەمەوە فڕێدایه خواره‌وه
باپیری منداڵەکە لەسەر تەرمی کوڕەزاکەی
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر فڕێدانه خواره‌وه‌ی كۆرپه یەک ساڵانەكه‌ی له نهۆمی پێنجه‌مه‌وه، پیاوێكی چینی له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ستگیركرا.
پیاوه‌كه به‌ناوی ژانگ ته‌مه‌نی 29 ساڵه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا رایگه‌یاندوه: پێش روداوه‌كه له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت كه په‌یوه‌ندیی به پاره و داراییه‌وه هه‌بووه، ده‌مه‌بۆڵه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی خۆیدا دروستبووه كه نه‌نكی كۆرپه‌كه‌ی ده‌كات.
پیاوه‌كه دانی به‌وه‌شدا ناوه كوڕه‌كه‌ی له نهۆمی پێنجه‌می باڵه‌خانه‌كه و له به‌رزیی زیاترله 20 مه‌تر فڕێداوه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێش منداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
روداوه‌كه له ناوچه‌ی داژوو له شاری سیچوان له شه‌وی هه‌ینیی رابردوو رویداوه و باپیری منداڵه‌كه ئاشكرایكردوه كه كۆرپه‌كه ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵان بووه و روداوه تراژیدیهكهش له یه‌كه‌م شه‌وی یادی له‌دایكبونی منداڵه‌كه‌دا بووه.
PM:05:43:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت