دانیشتنێكی‌ تری‌ پرسی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو

‌هۆشیار عەبدوڵا، ئەحمەد حاجی رەشید، سەرکەوت شەمس

وێستگه‌ نیوز-

‏‎ ئەمرۆ دوشەممە 17ی حوزەیرانی 2019، لە شاری بەغداد دانیشتنێكی دیکەی سکالاکەی وەزارەتی نەوتی عیراق لە سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراق بەریوەچوو.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سێ‌ په‌رله‌مانتاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كه‌ بریتین له‌ هۆشیار عه‌بدوڵاو سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و ئه‌حمه‌د حاجی‌ ره‌شید له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕایانگه‌یاند لە "نزیکەوە بەشداربوین و چاودێری بەرێوەچونی دانیشتەکە بوین".

‏‎به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ناو به‌یاننامه‌كه‌ " دادگا وەڵامی لایەنەکانی بەدەستگەیشتوە جگە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دکتۆر عادل عەبدولمەهدی،لە دانیشتنەکەدا دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە وەڵامی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبری وەڵای سەرۆک وەزیری عێراق وەربگرێت ، داوا لە نوینەری سەرۆک وەزیران کرا کە وەڵامی سەرۆک وەزیران ئامادەبکات بۆ دانیشتنی داهاتو کە لە رۆژی پێنجی مانگی هەشتی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت".

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌   ئه‌وان  وەک سێ پەرلەمانتار پێیان وایە کە گرنگە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بە شیوەی دەستوری و یاسایی چارەسەر بکرێت و داهاتەکەی بخرێتە خزمەتی هاونیشتیمانیانەوە.لەو چوارچیوەیەشدا کاردەکەن بۆ پەلەکردن لە دەرچواندانی یاسایی نەوت و گاز و بە وردیش چاودێری ئەو کەیسە دەکەین لە دادگای فیدڕاڵی.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌ له‌ ماوەی رابردودا لەبەر ئەوەی چارەسەرەکان ئیتیفاقیی سیاسیی بون نەک یاسایی وەک خۆیان جێبەجێنەکراون و "لەبەرامبەریشدا خەڵک باجەکەی داوە و فەرمانبەرانی هەرێم بێ موچە بون،بۆیە مەبەستمانە بە چارەسەری یاسایی و دەستوری مەترسی برینی موچە بەیەکجاری چارەسەر بکەین".

دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عیراق بۆ دواخستنی دانیشتنەکە






PM:12:34:17/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو