له په‌رله‌مانتارییه‌وه بوو به كوتاڵ فرۆش
ئێڤار ئیبراهیم لە کارە نوێیەکەی
وێستگه نیوز ـ
ئێڤار ئیبراهیم، په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست ده‌داته كاری بزنس و ده‌ڵێت: "بەسەربەرزی قوماشفرۆشیم ھەڵبژاردووە و ئەوەم پێ باشترە نەک تەسلیم بە حزبێکی تر بم".
ئێڤار له پۆستێكدا كه له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌ی خۆی پۆستی كردووه و له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "بە شانازییەوە من ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان بووم بەسەربەرزی ھاتم و بە سەربەرزیش رۆیشتم نەک بە سەرکزی و جاسووسی وەک ھەندێک کەس".
ئێڤار ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئێستاش بەسەربەرزی قوماشفرۆشیم ھەڵبژاردووە و ئەوەم پێ باشترە نەک تەسلیم بە حزبێکی تر بم و جاسووسی لە حزبەکەی خۆمدا بکەم و خۆم بفرۆشم بە پۆست و پارە".
ئێڤار ئیبراهیم ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئێوەش بە سەرکزی رازیبن بۆختان و درۆ بۆ ھاورێکانی دوێنێتان ھەڵبەستن زۆرتان ماوە بگەن بە ئاستی ئێمە، خۆتان و رێبازی کاک نەوشیروانتان لەبیرکرد فرۆشتان بۆ پۆست و پارە و جاسووسی، لەبری چاكسازی و گۆڕانکاری و خەمی گشتی خەڵک لەپشت کۆمپیوتەر خەریکی جنێودان و دەم پیسین کەی قەرار وابوو بەرنامەی گۆڕان وابێت؟؟".
نووسینه‌كه‌ی ئێڤار ئیبراهیم له‌كاتێكدایه كه كێشه ناوخۆییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام روو له زیاد بوون ده‌كات و زۆرێكیش له ئه‌ندامان یه‌كتری به جاسووسی كردن بۆ لایه‌نێكی تر به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
AM:09:19:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 26836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت