دوو كهشتی نهوتی له كهنداوی عومان هێرشیان كرایه سهر
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
دوو کەشتی نەوتی زەبەلاح لە کەنداوی عومان رووبەڕووی هێرش بوونەوە، بەڵام هێشتا هۆکار و جۆری هێرشکردنە سەر کەشتی نەوتییەکان نادیارن.
هێرشەکە لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی ئێران روویداوە. دەستەی گواستنەوەی دەریایی لەندەن رایگەیاند، زانیاری پێشوەختەیان لەبارەی هێرشەکە هەبووە و لێکۆڵینەوە دەکەن.
بەرپرسانی عومان دەڵێن، کەشتییەکان داوای بەهاناوەچوونیان کردووە و یەکێکیان نزیکە لە نقوومبوون، ئەو دیکەشیان گڕیگرتووە.
ئەمریکاش دەڵێت، ئاگاداری هێرشی سەر کەشتییەکانن لە کەنداوی عومان.
هێرشی سەر کەشتییەکان بووە هۆی بەرزبوونەوە نرخی نەوت، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی لە 4 % بەرزبووەوە و لە 59 دۆلارەوە گەیشتە 62 دۆلار.
هــ. ر
AM:10:43:13/06/2019
ئهم بابهته 2036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت