پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره له شوێنی سایلۆ رووخاوه‌كه‌ی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت
سایلۆی کۆنی سلێمانی بەر لە رووخاندنی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
له شوێنی سایلۆ رووخاوه‌كه‌ی سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی و نیشته‌جێبوون بونیاد ده‌نرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانیش زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ده‌دات.
عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی بینای سایلۆی كۆنی سلێمانی رووخێندراو پاككرایه‌وه، ئێستا كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی دیزاینی پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی و نیشته‌جێبوونه له‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌وییه‌كه كه 26 دۆنمه و به‌م نزیكانه ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
وتیشی: "به‌شێی پێشه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه سه‌دا 25ی بۆ حكومه‌ت ده‌كرێت به باخچه، كه ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌یه سه‌ردانی بكات، ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی سه‌دا 45ی ده‌كرێت به بینای بازرگانی له هۆتێل و مۆڵ و میوانخانه، پشته‌وه‌ش كه سه‌دا 35 ده‌كات ده‌كرێته پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون، كه بۆ هه‌موو كه‌س هه‌یه بیكڕێت".
روونیشیكرده‌وه: له قه‌ره‌بووی رووخاندنی ئه‌و سایلۆ كۆنه‌ی سلێمانی، سایلۆیه‌كی گه‌وره‌مان له سه‌ید سادق پێ دروست كردووه‌ته‌وه كه‌له‌وه‌ی سلێمانی گه‌وره تره، لەگەڵ دروستکردنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەواری شار.
کۆمپانیای هیوا رەئوف بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدان سه‌ره‌تای مانگی شوباتی 2018، بە شێوەی تەقاندنەوەی کۆنترۆڵکراو سایلۆی كۆنی سلێمانی رووخاند، كه بەسەرپەرشتی دوو کۆمپانیای (ASI) ئەمریکی و (EGE NITRO) تورکی كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
PM:06:43:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 14176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت