به‌ناوكی ئه‌ڤۆگادۆ دوو بانكی بڕی
میوەی ئەڤۆگادۆ
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی سه‌یردا، دزێك له شارێكی ئیسرائیل به به‌كارهێنانی ناوكه ئهڤۆگادۆیهك كه وه‌ك بۆمب به‌كاریهێناوه، دوو بانكی بڕی و هەزاران دۆلاری دەستکەوت.
روداوه‌كه له شاری بئرئهلسهبع له ئیسرائیل رویداوه و تیادیا دزێكی ته‌مه‌ن 47 ساڵ ناوكی میوه‌ی ئه‌ڤۆگادۆی خستوه‌ته ده‌ستییه‌وه و چووه‌ته بانكێك، له‌وێ په‌یامێكی له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك كاغه‌ز بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كه نوسیوه و پێی وتوه: "پاره‌كه له‌سه‌ر مێزه‌كه دابنێ، ئه‌گینا بۆمبه‌كه ده‌ته‌قێنمه‌وه".
كه فه‌رمانبه‌ره‌كه ته‌ماشای ده‌ستی دزه‌كه‌ی كرد، شتێكی ره‌شی بینی كه له بۆمب ده‌چوو، ئه‌ویش ترسا و نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 450 دۆلاری بۆخستهسهر مێزه‌كه.
دوای پێنج رۆژ له دزیی یەکەم، پیاوەکە دووباره به هه‌مان رێگه خۆی گه‌یانده‌وه بانكێكی دیكه و هه‌ر به‌هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی ناوکە ئەڤۆگادۆکە 8 هه‌زار دۆلاری دیكه‌ی لە فەرمانبەرێک سەند.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، هه‌رچه‌نده دزه‌كه له‌كاتی كردهوهكهیدا چاویلكه و كڵاوی بۆ شاردنه‌وه‌ی روخساری به‌كارهێنابوو، به‌ڵام پۆلیسی ئیسرائیل وێنه‌ی ئه‌و مۆبایله‌ی گرتبوو كه به ده‌ستییه‌وه بوو، به‌وه‌ش به‌دوای په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانیدا چوو كه له ده‌وروبه‌ری دزیكردنهكهی كردبوی، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه ئاشكرا بێت و ده‌ستگیر بكرێت.
PM:09:16:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت