شه‌وی ڕابردوو ته‌قه له‌نزیك مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی دروستبوو، له‌ئه‌نجامدا پاسه‌وانێكی سه‌ر به‌و بزوتنه‌وه‌یه كوژرا.
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری عێراقی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت "رووداوەکانی شەوی رابردو،خوێنی شەهید (رێبەند)و سزای تاوانباران دەبێت یاسا یەکلای بکاتەوە،لاوازی کۆنترۆلی ئەمنی دەبێت پارێزگار وەڵامبداتەوە،لە روی سیاسیەوە دەبێ گۆڕان و یەکێتی بزانن کە بە بەرنامە کار بۆ هەڵگیرساندنی ناکۆکی زیاتر دەکرێت لە نێوانیاندا،گرنگە زۆر وریای ئەوەبن،کە نین!".
شه‌وی ڕابردوو له‌رووداوێكی ته‌م و مژاویدا ته‌قه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رووده‌دات و پاسه‌وانێكی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كوژرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، چه‌ند پاسەوانێکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌چوارده‌وری مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوه‌یان پێده‌كرێت به بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌واڵێك هه‌یه هێرش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كرێته سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته.
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوایان له‌پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه‌ی نزیك گردی گۆڕان كردووه كه بچنه سه‌ر سه‌ربان له‌وێوه پاسه‌وانی له‌گرده‌كه بكه‌ن دژی هه‌ر هێرشێكی چاوه‌روانكراو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، له‌سه‌ره‌تادا پاسه‌وانانی نه‌خۆشخانه‌كه وه‌ڵامیان ئه‌رێنی بووه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه ئه‌وان ئاوی خواردنه‌وه ده‌هێنن ئینجا سه‌رده‌كه‌ون، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا رێگرییان لێكراوه و هه‌ر له‌وێدا ده‌مه‌قاڵێ دروست بووه و پاسه‌وانه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كوژراوه".
ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه ته‌قه له‌مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی سایتی وێستگه ته‌قه له‌گردی زەرگەتە نەکراوە کە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لێیە.به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه‌ی نێوان پاسه‌وانانی نه‌خۆشخانه‌كه‌و پاسه‌وانانی گرده‌كه، رووداوه‌كه‌ی به‌ته‌م و مژاوی هێشتۆته‌وه.
له‌راگه‌یاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "چه‌كداره‌كان ویستویانه به‌زۆر بچنه ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه و چه‌كداره‌كان هێرشیانكردۆته سه‌ر سكیورتییه‌كان‌و ته‌قه دروستبووه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌و دور له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌هۆی روداوه‌كه‌وه كه‌سێك به‌ناوی (ڕ ، ف) برینداربووه و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
له‌لایه‌كی تره‌وه قوباد تاڵه‌بانی له‌تویتێكیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی، ڕووداوی ته‌قه‌كردنی شه‌وی ڕابردووی نزیك له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه نه‌بووه.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكیدا لەسەر ئەو دەنگۆیانەی كە ئاڕاستەی یەكێتیی دەكرێت، لەبارەی روداوەكەی شەوی رابردووی نزیك گردی زەرگەتە دەڵێت، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس رووداوەكە پەیوەندی بە یەكێتییەوە نەبووە .
ئاماژەی بەوەشكردوە، كە بەهۆی كێشەیەكی دیكەوە ئەو رووداوە روویداوە و لێكۆڵینەوەیش لە رووداوەكە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامی هەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بە میدیاکانی راگەیاندبوو "چەند بەرپرسێکی یەکێتی، بەهۆی راپۆرتێکی تەلەڤزیۆنی کەی ئێن ئێن، کە لە زاری پارتییەوە باسیان لەوە کرد، بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم، گروپی 16ی ئۆکتۆبەر بانگهێشت ناکەن، هەڕەشەیان کردووە و ئەمەش هۆکاری رووداوەکەیە".
خەلیل سەرکانی ئاماژەی بەوەدابو "ئەو پاسەوانەی کوژراوە، دوو منداڵی لە دوای خۆی بە جێهێشتووە و بزووتنەوەی گۆڕانیش رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر".
سەرکانی وتیشی "لە زۆر لاوە تەقە لە مەکۆکە کراوە، بەڵام دوو مێگزەمینی و فۆردێکی رەش لە کاتی تەقەکردن تیایاندا بینراون".
له‌لایه‌كی تره‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه "شه‌وی سێشه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، دوای ئه‌وه ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاو له گردی زه‌رگه‌ته ده‌كه‌ونه به‌ر هێرش و ته‌قه‌ی گروپێكی چه‌كداری به‌ناو سكیوریتی و له ئه‌نجامدا كاكه ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌كرێن".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشی ناوچه‌كه و شاری سلێمانی تێكده‌دات".
ده‌شڵێت: "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به توندی ئیدانه‌ی ده‌كات و ئۆباڵی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی كه رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیانی كوردستان دانانێن".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێكۆڵینه‌وه له "كۆی هه‌ڕه‌شه و روداوه‌كه" ده‌كات.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردن و رێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و روداوانه و پێویسته تۆمه‌تبارانیش سزای یاسایی وه‌ربگرن".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه هاتووه "هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌ر و خێزان و كه‌سوكاری رێبه‌ند فه‌رهاد ده‌كه‌ین كه له پێناوی به‌رگری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌هید بووه".
PM:05:16:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 37440
جار خوێنراوه‌ته‌وه