له‌ باره‌ی هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت


وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌ باره‌ی هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یاندا بڕیار له‌ هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین نه‌دراوه‌.


له‌ نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێردا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌ تیایدا هاتووه‌: چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك تانه‌یان له‌ عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر داوه‌ كه‌  گوایه‌ وتوویه‌تی نرخی به‌نزین ده‌كه‌نه‌ 450 دینار بۆ هه‌ر لیترێك.

ده‌شڵێت: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هیچ جۆرێك بڕیاری هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین نه‌دراوه‌".

هــ. ر


PM:12:03:08/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو