نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا
وێستگه نیوز - جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئایاری 2019 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای خوێندنه‌وه‌ی سیڤی كاندیده‌كان، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستی پێكرد و له ده‌نگدانێكی ئاشكرادا نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی به به‌ده‌ستهێنانی 68 ده‌نگ له كۆی 81 ده‌نگ، وه‌ك سه‌رۆكی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
پرۆفایلی نێچیرڤان بارزانی
- له 21ی ئه‌یلوولی 1966 له حاجی ئۆمه‌ران له‌دایكبووه.
- له 1975 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ئاواره‌ی ئێران بوون.
- خوێندكاری به‌شی زانسته سیاسییه‌كان بووه له زانكۆی تاران.
- له 1989 بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی.
- له 1996 بووه‌ته جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
- له 1999 بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران (كابینه‌ی چواره‌م).
- 2006 بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران (كابینه‌ی یه‌كگرتنه‌وه).
- له 2011 بۆ 2013 جارێكی دیكه بووه‌ته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
- له 2013 جارێكی دیكه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرته‌وه تاوه‌كو 2018.
- له كۆنگره‌ی 13ی پارتیدا بووه‌ته جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان.
- 3/12/2018 كرایه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
- خێزانداره و باوكی چوار منداڵه به‌ناوه‌كانی (ئیدریس، چیاڤان، رانیه و مایا).
AM:11:41:28/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت