فوئاد حسێن باس له هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات
وێستگه نیوز -
وه‌زیری دارایی عیراق رایگه‌یاند كه مووچه‌ی چوارمانگیان ره‌وانه‌كردووه و هۆكاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی دوو مانگی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه گه‌ڕانده‌وه بۆ قه‌یرانی دارایی هه‌رێم.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "بالحرف الواحید"ی كه‌ناڵی شه‌رقیه كه شه‌وی رابردوو په‌خشكرا، فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عیراق رایگه‌یاند كه "مووچه‌ی چوارمانگمان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه".
فوئاد حسێن كه له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، وتی: "له هه‌رێم به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كه ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عیراقه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك بووه، دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌وهۆیه‌وه دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سێ مانگ دواكه‌وتووه و حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی یه‌ك له مانگی چواردا دابه‌شده‌كات و به‌و شێوه‌یه.
وه‌زیری دارایی عیراق وتیشی: "پێموایه ده‌بێت ئه‌مه له حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری دارایی عیراق له وه‌ڵامی نووسینێكی هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هات كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه خوێندییه‌وه و رایگه‌یاندووه كه "ئه‌مساڵ حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی چوار مانگی فه‌رمانبه‌رانی ره‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها مووچه‌ی دوو مانگی دابه‌شكردووه، له به‌غدا ده‌ڵێن ئه‌مه قوتی گه‌له و له هه‌رێم دابه‌ش ناكرێت".
پێشتر و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عیراق له هه‌مان به‌رنامه‌دا وتی: "تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕه نه‌وتێكی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه، له كاتێكدا به‌پێی یاسای بودجه پێویسته رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بكات".
وتیشی: "هیچ زانیارییه‌كم نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی پاره بۆ هه‌رێم یاخود نا، به‌ڵام پێشبینیده‌كه‌م جگه له شایسته‌ی چوار مانگ، به‌غدا هیچ پاره‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت، ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ست نه‌كات".
وه‌زیری نه‌وتی عیراق باسی له‌وه‌شكرد كه یاسای بودجه به ته‌وافوقی سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و پێویسته هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ند بێت.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی عیراق، پشكی هه‌رێم له بودجه زیاتره له 10 ترلیۆن دینار ئه‌گه‌ر هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات.
هه‌ربه‌پێی یاسای بودجه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ست نه‌كات، ده‌بێت به‌غدا مانگانه 522 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه بنێرێت.
AM:11:22:24/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 17516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت