پۆلیس: لە رانیە کەسێک بەتۆمەتی تاوانی فێڵکردن و قۆڵ بڕین دەستگیرکرا
وێستگە نیوز ـ
پۆلیسی راپەڕین دهستگیركردنی تۆمهتبارێكی راگهیاند، كه بهشێوهی فێڵ و قۆڵبرین بڕێك پارهی له هاوڵاتییهك سهندووه.
پۆلیسی راپهڕین دهشڵێت: "دوای سکاڵای هاوڵاتیهکی دانیشتوی شاری رانیە کە تۆماری کردبوو لە بنکەی پۆلیسی ڕانیە لە دژی کەسێک کە بڕێک پارەی بەشێوەی فێل لێکردن و قۆڵ بڕین لێ سەندووە، مەلەفی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڤانیە ڤێکخرا و بڕیاری دادوەر بەدەستهات بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە".
راشیگەیاندووە: دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری و سود وەرگرتن لە کامێڕاکانی چاودێری کردن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی رانیەوە تۆمەتباری سەرەکی دۆزرایەوە و دەستگیرکرا، لەکاتی لێکۆڵینەوە دانی ناوە بەتاوانەکەی کە بەشێوەی فێڵ لێکردن و قۆڵ بڕین بڕێک پارەی لە سکاڵاکار سەندووە.
ئەوەشی وتووە: تۆمەتبارەکە بەناوی (ک ، ڤ) تەمەن 46 لە رەگەزی نێر دانیشتووی شاری کەرکوک بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە له کێشەکە بەردەوامە.
هــ. ر
PM:01:04:23/05/2019
ئهم بابهته 1820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت