دوای نزیکەی سێ ساڵ رێگەی سحێلا - زوممار کرایەوە


وێستگە نیوز-
لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رێگای سحێلا – زوممار کرایەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ دوای نزیکەی سێ ساڵ لە داخستنی رێگەی نێوان سحێلا - زوممار کە لەدوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە داخرابو کرایەوە.

کردنەوەی ئەو رێگایەش سەرئەنجامی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقە و ئێستاش رۆژانە لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تاوەکو خۆرئاوابوون دەکرێتەوە، واتە بە شەو هاتووچۆکردن قەدەخە دەبێت، هەروەها دوو خاڵی پشکنین دانراون لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقەوە.

داخرانی ئەو رێگەیە ئاستەنگیەکی زۆری بۆ هاوڵاتیان دروستکردبو چونکە ئەگەر خەڵکی زوممار بیانویستایە بچن بۆ دهۆک دەبو سەرەتا بچونایەتە موسڵ و پاشان بچونایەتە دهۆک، واتە رێگاکەیان یەک دوو کاژێر زیادی دەکرد، بەڵام دوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رێگاکە کرایەوە.

هــ. ب


PM:02:00:21/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت