مه‌سعود حه‌یده‌ر: ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مانتاری گۆڕانیش بووم بارزانی-م به مه‌رجه‌ع زانیوه
وێستگه نیوز –
مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌و كاتانه‌شی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی خراپیدابووه، سه‌رۆكی پارتی به مه‌رجه‌عی كورد زانیوه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌ركی ھه‌موو كوردستانیه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ره ره‌مزه‌كانی كورد نه‌خاته نێو ململانێ حزبییه‌كان. به‌رگری له ره‌مزه‌كانی كورد لای بێگانه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌و شانازی پێوه ده‌كه‌م".
مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌ڵێت: :"كه په‌رله‌مانتاری كورد بووم له په‌رله‌مانی عیراق و له فراكسیۆنی گۆڕان، نێوان پارتی و گۆڕان له‌و په‌ڕی خراپی بوو و نێوان ھه‌رێم و به‌غداش به ھه‌مان شێوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ناو په‌رله‌مان قسه‌ی نه‌شیاو به‌رانبه‌ر به شه‌خسی جه‌نابی بارزانی كرا، به توندی به‌رپه‌رچم دانه‌وه‌و پێم ووتن لێتان قبوڵ ناكه‌ین قسه له سه‌ر ره‌مزه‌كانی كورد بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ووتیان تۆ گۆڕانی حه‌قه پێت خۆش بێت، ووتم من كوردم و چۆن ئێوه مه‌رجه‌عتان ھه‌یه، ئێمه‌ش بارزانی ره‌مز و مه‌رجه‌عمانه و كوردبوونم پێش حزبی بوونمه. چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون و ته‌ماشاكه‌ربوون".
مه‌سعود حه‌یده‌ر راشیگه‌یاند كه "ھه‌ركاتێك توانیمان كوردبوون و كوردستانی بوون بخه‌ینه پێش حزبی بوون، كورد ئامانجه نیشتمانییه‌كانی وه‌ده‌ست دێنێ".
PM:10:07:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت