سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ باڵیۆزی توركیا: ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌ دیالۆگی بنیادنه‌ره‌

‌دیدارەکەی د.بەرهەم و فاتح یەڵدز

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی كۆماری عیراق له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌ دیالۆگی بنیادنه‌ره‌.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئایاری 2019، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیی له‌ فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا كرد.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌ به‌گه‌ڕخستنی دیالۆگێكی بنیادنه‌ره‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تا چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ سه‌قامیگریی سیاسی و ئه‌منی بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌ستبه‌ر بكرێت.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، باڵیۆزی توركیا له‌ عیراق پشتیوانیی ئه‌نقه‌ره‌ی بۆ به‌غدا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا نوێكردوه‌ته‌وه‌ و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پته‌وكردنی هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كان كردوه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و له‌مپه‌ڕانه‌ی له‌به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتدان.


PM:03:46:20/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو