یەکێتی وەڵامی راکان جبوری دەداتەوە


وێستگە نیوز-
مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی وتەکانی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک دەربارەی هەبونی هاوبەشیان لە کەرکوک رەت دەکاتەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە مەڵبەندی دووی‌ ڕێکخستنی‌ کەرکوک بڵاوی کردۆتەوە رایگەیاندوە "یەکێتی‌ نێشتیمانی‌ کوردستان هیچ جۆرە هاوبەشیەکی‌ لەگەڵ ڕاکان سعید و حکومەتی‌ خۆ جێیەتی‌ پارێزگای‌ کرکوک نیە بەڵام یەکێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان نوێنەرایەتی‌ زۆرینەی‌ خەڵکی‌ پارێزگای‌ کەرکوک دەکات ، ئاساییە لە پەیوەندیدابێت لە گەڵ حکومەتی‌ خۆجێیەتی‌ بۆ رایکردنی‌ کارو باری‌ هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی‌ کێشەکانیان".

مەڵبەندی دووی‌ ڕێکخستنی‌ کەرکوک باسی لە کێشەکانی ناوجەی سەرگەڕان کردوە و وتویەتی"سەبارەت بەوەی‌ خەڵکی‌ گوندەکانی‌ ناحیەی‌ سەرگەڕان کەوا خەڵکی‌ ڕەسەنی‌ ناوچەکە نین و عەرەبە هاوردەکان خەڵکی‌ ڕەسەنی‌ ناوچەکەن، ئەوەی‌ ڕاکان جبوری‌ بە خەڵکی‌ ڕەسەنی‌ ناوچەکەیان دەزانێ ئەمانە عەرەبی‌ هاوردەن".

مەڵبەندی دووی‌ ڕێکخستنی‌ کەرکوک ئەوەشی وتووە "لەبارەی‌ ئەوەی کە ئێمە ڕێکەوتنیمان کردبێت کە ڕاکان سعید وەکو پارێزگار بمینێتەوە تاکو هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەمە دوورە لە ڕاستی‌ ،ئەمەی‌ کراوە جێگری‌ پارێزگار بۆ پێکهاتەی‌ عەرەب بێت ،کەواتە دیارە پارێزگاری‌ کەرکوک مافی‌ کام پێکهاتەیە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە راکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی زۆر باشە و لەسەر پرسەکانی تایبەت بە کەرکوک گفتوگۆ و راوێژ بە یەکەوە دەکەن و دوو هاوبەشی سەرکەوتوون".

هــ. ب


PM:12:07:20/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت