ئه‌و سیناتۆره‌ی دژایه‌تیی موسڵمانانی ده‌كرد كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
سیناتۆره راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كه‌ی ئوسترالیا كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر منداڵێك هێلكه‌یه‌كی كێشا به سه‌ریدا، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی وڵاته‌كه‌یدا ده‌نگی ته‌واوی به‌ده‌ست نه‌هێنایه‌وه و كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
فرایزه‌ر ئانینگ، سیناتۆری ولایه‌تی كوینزلاند له ئوسترالیا و ئه‌ندامی پارتی كاته‌ر-ی راستڕه‌و په‌نابه‌ره موسڵمانه‌كانی تۆمه‌تباركردبوو به‌و هێرشه‌ی كه كرایه‌سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایست چێرچ-ی نیوزلاند.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه 18ی ئایاری 2019، فرایزه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌نگی نه‌هێنا كه بچێته‌وه په‌رله‌مان، بۆیه ئه‌مجاره كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
سیناتۆره توندڕه‌وه‌كه له ساڵی 2018ش خۆی روبه‌ڕوی چه‌ندین ره‌خنه‌ی توند كرده‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داوای له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی "ئوسترالیای سپی" و رێگه‌نه‌دات هیچ په‌نابه‌رێك روو له ئوسترالیا بكه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئوسترالیا، هاوپه‌یمانیی پارێزگاران كه سكۆت مۆریسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ویل كۆنۆلی، ئه‌و هه‌رزه‌كاره ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ی ئوسترالیایه كاتێك فرایزه‌ر ئانینگ، سیناتۆری راستڕه‌وی وڵاته‌كه‌ی دوای هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا سه‌رقاڵی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیی بوو، لێدوانەکەش دوای ئەوە بووە کە ئەو سیناتۆرە پێشتر لێدوانی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی له‌سه‌ر هێرشه‌كه ده‌ربڕیبوو.
ویل كۆنۆلی له‌سه‌ر ئه‌و روداوه بووه پاڵه‌مانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له ئینستاگرام شوێنكه‌وتوانی بۆ 240 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه و زۆرێكیش به پاڵه‌وان وه‌سفیان كرد و چه‌ندین هاشتاگ و دروشمیش به‌ناوی "كوڕی هێلكه‌كه – Egg Boy" له تویته‌ر زۆرترین ده‌ستاوده‌ستی پێكرا.
هه‌ر بۆ پشتیوانیی ئه‌و گه‌نجه، هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌ككردن سازكراوه و تائێستا 53 هه‌زار 579 دۆلار كۆكراوه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌وهبوو ئه‌و گه‌نجه پاره كۆكراوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی یاسایی له دژی سیناتۆره‌كه به‌كاربهێنێت.
رۆژی هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی لەکاتی نوێژی هەینیدا هێرشیكرده سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له دورگه‌ی باشوی ئه‌و وڵاته و و 50 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌شی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكرایەوە
PM:06:43:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت