رۆژهەڵاتی کوردستان.. کۆڵبەرێکی دیکە بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا


وێستگە نیوز-

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنوری بانە دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا.

ئەمرۆ یەک‌شەممە ماڵپەری کۆڵبەرنیوز "شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە سنووری سووراوی بانە-ی سەربە پارێزگای سنە، گروپێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە".

کۆڵبەرنیوز ئاماژەی بەوەداوە "ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە، ناوی "ڕەسول"ـەو تەمەن ٤٠ ساڵە، باوکی سێ منداڵە و خەڵکی گوندی "کانی سێف"ی سەربە بانەی پارێزگای سنەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان".

هــ. ب


AM:11:41:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت