لاهور شێخ جه‌نگی داوای كاركردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ده‌باشان ده‌كات
ساتی سه‌ردانكردنی لاهور شێخ جه‌نگی بۆ لای نه‌وشیروان مسته‌فا 2016
وێستگه نیوز-
به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن و زانیاری، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، داوای كاركردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ده‌باشانی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی" باڵانسی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك و خاكی كوردستان یه‌كلا بكاته‌وه".
لاهور شێخ جه‌نگی له‌په‌یامێكیدا كه به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ده‌باشان، و دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش له نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان، ده‌توانێت باڵانسی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك و خاكی كوردستان یه‌كلا بكاته‌وه و، به به‌شداریی پارته سیاسییه هاوهه‌ڵوێسته‌كان، قۆناغ به قۆناغ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه تێپه‌ڕێنێت".
ناوبراو له‌په‌یامه‌كه‌یدا كه له‌ژێر ناوی درێژه‌دان به رێبازی كاك نه‌وشیروان، درێژه‌دان به رێبازی مام جه‌لاله ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه، نه‌خۆشكه‌وتنی هه‌ڤاڵان مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان و، دوركه‌وتنه‌وه‌یان له كایه‌ی سیاسی، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی و گۆڕان، رێگه‌ی نه‌دا، هیوا و ئیمزای هه‌ردوو جوامێر بۆ رێككه‌وتنی ده‌باشان، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و یه‌كخستنی هێزی بیروبازوی نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان، سه‌ربگرێت. به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به‌ر سیستمی حوكمڕانی و پێگه‌ی كورد و مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی كه‌وت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بیركردنه‌وه و عیبره‌ت وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ساڵانی رابردوو، به‌تایبه‌ت دوو ساڵی دوایی، پێمانده‌ڵێ كه نه‌ك ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان و، ره‌واندنه‌وه‌ی تارمایی سه‌ر سلێمانی و هه‌رێم و ناوچه‌كه، به‌نده به پاراستنی رێبازی مام جه‌لال و نه‌وشیروان موسته‌فا، به‌ڵكو ته‌واوكردنی رێگه‌ی ته‌واونه‌كراوی نێوانیان، پیرۆزترین ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێمه‌یه.
هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌ش ده‌دا كه درێژایی ساڵانی لێكتێگه‌یشتن و قۆناغی ئاماده‌كاری بۆ رێككه‌وتنی ده‌باشان، ئه‌و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا، هه‌وڵی ناوه‌ندگیری و ئاسایی كردنه‌وه و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ی دا وه‌و له زۆر بواری ستراتیژی دا، هاوڕێ و هاوبیری كاك نه‌وشیروان بووه.
لاهور شێخ جه‌نگی پێیوایه "مه‌رگی كاك نه‌وشیروان، كاره‌ساته‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مانی گه‌وره‌تر كرد. نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێم و باڵانسی هێز و مۆدێلی حوكمڕانیی و بڕیاردان، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات، و تاكڕه‌ویی و په‌راوێزخستن و به‌بارمه‌ته‌گرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، جێگه‌یان به راوێژ و هه‌ماهه‌نگی و كۆده‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌قكرد و، خاك و خه‌ڵكی كوردستان، له دوو ساڵی دوای كۆچكردوان مام جه‌لال و كاك نه‌شیروان، قه‌یرانی به‌رده‌وام رووی تێكردن و كوردستانی عێراق، پێگه به‌رزه سیاسییه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی جارانی له‌ده‌ستدا و كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی برسیكردن و داگیركاری و قڕكردن".
AM:10:23:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت