ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناوی پاڵێوراوەکان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ڕادەگەێنێت


وێستگە نیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناوی پاڵێوراوەکان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ڕابگەێنێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە "پێویستبوو لە ماوەی دوو ڕۆژدا و لە ڕۆژی داخستنی دەرگای خۆپاڵاوتن، ناوی ئەو پاڵێوراونە ڕابگەیەنێت کە مەرجی یاساییان تێدایە، بەڵام بەهۆی بوونی دوو ڕۆژی پشووی فەرمی، سبەینێ ناوی پاڵێوراوەکان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ڕادەگەینن".

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە "ڕۆژی‌ ١٢ی‌ ئەم مانگە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەرگای‌ خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی‌ سەرۆکی‌ هەرێم کردەوە و ڕۆژی ١٥ی مانگیش، ماوەی خۆکاندیدکردنی داخست".

تا ئێستاش هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سەرۆکی‌ پارتی‌ و د.فەرهاد پیرباڵ نوسەر و رۆشنبیر و رێبوار خۆشناو و ئومێد پاڵانی‌ و بەکر دەربەندی‌ کە پارێزەرن، خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە.

هــ. ب


AM:10:07:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت