ئەردۆغان: فڕۆکەی ئێف35ـی ئەمریکی و سیستەمی موشەکی ئێس 400ی رووسیش دەهێنینە وڵاتەکەمان


وێستگە نیوزـ
سەرکۆماری تورکیا، رایدەگەێنێت "زوو بێت یان درەنگ، فڕۆکەیF-35 وەردەگرین، بەپشتیوانی خوا S-400 یش دەھێنینە وڵاتەکەمان".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندوە "واشنتن بەهۆی کڕینی مووشەکە روسییەکەوە گرفتی بۆ رادەستکردنی فڕۆکە ئێف35ـەکان بۆ تورکیا دروستکردووە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەداوە"زوو بێت یان درەنگ فڕۆکەی ئێف35 وەردەگرین، بەپشتیوانی خوا موشەکی ئێس 400ـیش دەهێنینە وڵاتەکەمان".

ئەردۆغان جەختیکردەوە "پاشگەزبوونەوە لە کڕینی موشەکی ئێس400ی روسی هەرگیز جێگەی باس نییە، ئەم پرسە کۆتاییهاتووە".

لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، سەرک کۆماری تورکیا وتویەتی "لە ئیستەنبوڵ لە کۆی 30 شارەوانی، 25 شارەوانیان ھی پارتەکەی منە، ئاکپارتییە، زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیش لە ئەندامانی ئێمە پێکدێت و لە 23ی حوزەیرانیش گەل خۆی بڕیار دەدات".

هــ. ب


AM:09:39:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت