پزیشكێك گێچه‌ڵی سێكسیی به ده‌یان خوێندكاری كوڕ كردوه
زانکۆی ئۆهایۆ
وێستگه نیوزـ
ئابڕوچونێك له ولایه‌تی ئۆهایۆ-ی ئه‌مریكا هه‌رای نایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو كه پزیشكێكی زانكۆی ولایه‌ته‌كه گێچه‌ڵی به زیارتر له 177 خوێندكاری نێرینه كردوه.
له‌سه‌ر داوای زانكۆكه، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت كاری پارێزه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشكێكی زانكۆی ئۆهایۆ به‌ناوی ریچار ستراوس كرد كه له‌ماوه‌ی ساڵانی 1979 بۆ 1996 كاری پزیشكی له‌گه‌ڵ تیمی وه‌رزشیی زانكۆكه‌دا كردوه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا پزیشكه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گێچه‌ڵی سێكسیی به 177 خوێندكاری كوڕ كردوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه ده‌یان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و پزیشكه تۆماركراوه به‌ڵام سكاڵاكان له به‌شی وه‌رزش و پزیشكیی زانكۆكه نه‌چوه‌ته ده‌ره‌وه و هیچ رێوشوێنێكی له‌گه‌ڵدا نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر تا له ساڵی 1996 به‌زۆر ده‌ستی له‌كار پێ كێشراوه‌ته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه پزیشكه‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكییه‌كان و به‌بێ بونی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی، ده‌ستی له كۆئه‌ندامی نێرینه‌ی خوێندكاره‌كان داوه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و كاره‌شی له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی و له ته‌والێته گشتییه‌كانیشدا كردوه.
دوای ئه‌و كارانه‌ی، دواجار یه‌كێك له خوێندكاره‌كان سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرد‌و به گێچه‌ڵكردنی سێكسی تۆمه‌تباری كرد، زانكۆی ئۆهایۆش پزیشكه‌كه‌ی ده‌رنه‌كرد، به‌ڵكو ناچاری كرد ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكات.
دوای ئه‌و ئابڕوچونهش مایكڵ دریك، سه‌رۆكی ئێستای زانكۆكه داوای لێبوردنی له سه‌رجه‌م قوربانیانی ده‌ستی ئه‌و پزیشكه كرد.
هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كه ساڵی 2005 خۆی كوشت، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاشكرابونی ئه‌و ئابڕوچونه، زۆرله‌سه‌ر زانكۆكه بكه‌وێت و ناچاربێت قه‌ره‌بوی ئه‌و خوێندكارانه بكاته‌وه كه سكاڵایان تۆمار كردبوو.
PM:09:32:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت