چۆن چارەسەری سەرئێشە دەکەیت لەکاتی ڕۆژوودا؟
بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی بەڕۆژوودەبن تووشی سەرئێشە دەبن، لە رۆژدا بێت یان
لەدوای شکاندنی ڕۆژو و بەربانگ، کە حاڵەتێکی سروشتییەو بەهۆی ڕۆژووەوە
تووشت دەبێت.
بەپێی هەواڵێکی پێگەی"layalina" دەتوانیت بە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە چارەسەری سەرئێشەکەت بکەیت.
*پارشێوان خۆت لە خواردنی چەور بپارێزە، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی
زۆر زەیتی تێدایە، یان ئەو خۆراکانەی دەبنەهۆی هەڵئاوسانی گەدە، چونکە
هەردوو جۆری ئەم خۆراکانە دەبێتەهۆی ئازارانی گەدە و سەرت، لەبری ئەوە ماست
یان شیری بێ چەوری و میوە و سەوزەوات بخۆ.
*کاتەکانی خەوتنت ڕێکبخە، چونکە نەخەوتن و ماندووبوونی زۆر هۆکاری سەرەکی
دروستبوونی ئازاری سەرە، هەوڵبدە پێش پارشێو بخەویت نابێت دابنیشیت تا
بەیانی.
*لە ڕۆژدا و لەکاتی ڕۆژوودا، زۆر خۆت ماندوو مەکە، کارێک مەکە لە توانای خۆتدا نەبێت.
*خۆت بپارێزە لە زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا.
لەکۆتایی ڕۆژوودا واتە لەدوای نیوەڕۆ و بەرەو ئێوارە، ئاگاداربە لە خۆشتن
بە ئاوی زۆر سارد یان زۆر گەرم، چونکە هۆکاری گرژبوونی ماسولکەکان و
دروستبوونی سەرئێشەیە.
ئاگاداربە کاتێک ڕۆژوو دەشکێنیت، خێرا بە خورما و شیرینی و شەربەت
مەیشکێنە، چونکە گەدەت خاڵیە و شەکری خوێنت بەرزدەکاتەوە، لەپێشدا ئاو بخۆ،
تا لەشت لەو وشکبوونەوەیە ڕزگاری بێت.
دوای بەربانگ خێرا دەرمان و چارەسەری ئازارشکێن بەکارمەهێنە، کەمێک چاوڕێ
بکە تا چاییەک دەخۆیت، چونکە ڕەنگە بەهۆی نەمانی کافاین بێت لە لەشدا تووشی
ئازار بووبیت.
AM:09:42:17/05/2019
ئهم بابهته 4324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت