ئێران ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی بێسنووری یۆرانیۆمی پیتێنراو كرد
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئێران هه‌ڵپه‌ساردنی دوو بڕگه‌ی رێككه‌تننامه‌ی ئه‌تۆمیی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و، ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی بێسنووری یۆرانیۆمی پیتێنراو و ئاوی قورس كرد.
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند: "به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ست به راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی سنوورداری یۆرانیۆمی پیتێنراو له ناوچه‌ی نه‌ته‌نز و، به‌رهه‌مهێنانی بێسنووری ئاوی قورسی له ناوچه‌ی ئه‌راك ده‌س پێ كردووه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاند: "ئه‌م كاره له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بووه".
هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له ساڵیادی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دوو بڕگه‌ی رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند و، ماوه‌ی 60 رۆژی بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه دیاری كردووه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌به‌رچاو بگرن.
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، ئێران ده‌بێت له مانگانه یۆرانیۆمی پیتێنراو ته‌نیا 300 كیلۆ و له ئاوی قورسیش ته‌نیا 130 ته‌ن له ناوخۆدا بهێڵێته‌وه، ئه‌وی دیكه‌ی به ده‌ره‌وه بفرۆشێت، به‌ڵام ئێران بڕیاری راگرتنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی داوه.
هــ. ر
AM:09:11:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت